تاقيكردنهوهى فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتريی هەولێر ئهنجام دهدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتريی پارێزگای هەولێر.
ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیيە و لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانهوه، بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.
بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگهداری هاووڵاتیيان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.