Skip to the content

سیستەمی دیجیتاڵی لە فرۆشیاريی وزەی كاره‌باى دووی هەولێر کرایەوە

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٣ی ئاداری ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەردانی بەشی فرۆشیاريی وزەی کارەبای دووی لە هەولێر کرد و سیستەمی نوێی بەدیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزاریی فەرمانگەکەی کردەوە، کە ڕۆڵی له‌ کەمکردنەوەی ڕۆتین هەیە.
وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە ستافەکەی کرد و ئومێدی خواست هەنگاوەکان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی خێراتر بکرێن و ڕۆتینەکان کەم بکرێنەوە و ئامادەیيی هەموو کاراسانییەکیش بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان دەربڕی.
دواتر لە نزیکەوە لە وردەکاریی سیستەمەکە و کارەکانی پرسییەوە، کە بە شێوازێکی باش بەڕێوە دەچن و سوپاسی تیمی وەزارەتی کرد و هیوای خواست هەنگاوەکان خێراتر بکرێن.