كارهباى 24 كاتژمێرى بۆ دوو گهڕهكى پارێزگهى دهۆك دابين دهكرێت

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکیيهوه، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بە دابینکردنی کارەبای نیشتمانيی ٢٤ کاتژمێری، بۆ گەڕەکەکانی باڕۆشکێ و سەرهەڵدان له پارێزگهى دهۆك، کە حهوت هەزار هاوبەش و نزیکەی ٣٠ هەزار هاووڵاتی لێى سوودمەند دەبن. ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم دادەنرێت لەو شاره.
ستافی پرۆژەی ڕووناکی لە کارەکانی بەردەوامە لە پارێزگای دهۆک و بەمزووانە چەندین گەڕەک و ناوچەی دیکەی شارەکە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت.
هاوكات پرۆژەی ڕووناکی لە فراوانبوون بهردهوامه و تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ٣٥ گەڕەکی جیاواز و ٤١٥ هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوون لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری و نزیکەی ٦٠٠ مۆلیدە له كاركردن وەستێندراون.
بۆ زانیاريی زیاتر ياخود له كاتى ههبوونى ههر كێشهيهك، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاريی (پرۆژەی ڕووناکی)يهوه لە ڕێگهی ژمارە ١٩٩٢. سەنتەرەکە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ٩ی شەو بەردەستە.