Skip to the content

بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی دانانی سیستەمی وزەی خۆره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەى ئاسانکارییەوە توانیويه‌تى بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو لە ڕێگەی سیستەمی وزه‌ى خۆره‌وه‌ لە پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان زیاد بکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاسای وەزارەت هەموو کاراسانیيه‌كى پێشکەش کردووە.
هەرچەندە ئامارێکی ورد بۆ سەرجەم ئەو بڕە کارەبایە نییە کە لە وزەی خۆره‌وه‌ بەرهەم دێت، چونکە سەرجەم هاووڵاتییان خۆیان لە فەرمانگەکانی کارەبا تۆمار نەکردووە لە کاتی دانانی سیستەمی سۆلار، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی کەرتی تایبەت و گشتییەوە ٢٠ مێگاواتی تێپەڕاندووە. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو یاسا و ڕێنماییانەی تایبەت بە دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر و چۆنییەتيی سوودوەرگرتن لەو قەرزەی بانکی ناوەندی، کە بۆ دامەزراندنی وزەی خۆر تەرخانی کردووە، تەنیا لە پارێزگه‌ی سلێمانی داواکاری بۆ دانانی دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر پێشکەش کراوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خاوێن و وزەی خۆر.