Skip to the content

بژمێری فەرمیی خەملاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرەکانی ناوماڵ کارا کرا

تاکە بژمێری فەرمییە کە تیایدا ڕێنماییەکان و ژمارە فەرمییەکانی وەزارەتی کارەبا تێیدا جێبەجێ کراوە، لە شێوازی لێکدانەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.
لە سوودەکانی ئەم بژمێرە زانینی ڕێژەی بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی ناوماڵە، چونکە تێکڕای ئاساییی بەکارهێنانی کارەبا بۆ هەر ئامێرێک ڕوون کراوەتەوە، هەروەها وا لە هاووڵاتی دەکات ئاگەدار بێت لەوەی کام جۆرەی ئامێر زۆرترین بڕی کارەبا خەرج دەکات، لەگەڵ خەملاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی مانگانەی کارەبا و زانینی بڕی ئەو پسوولەیەی لە کۆتاییی مانگدا دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتی.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە؛
بژمێری خەمڵاندنی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا