Skip to the content

وه‌زيرى كاره‌با سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتيی وەزارەت کرد

سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زيرى كاره‌با باسی له‌ گرنگیی دوايين ڕێکەوتنامەی نێوان حکومەتی هەرێمى كوردستان و گەورە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا کرد، کە وێڕای گرنگیدانی بەرپرسان و کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە هەرێمى كوردستان، لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاشەوە بابەتی پەرەپێدانی غاز بۆ بووژانەوەی کەرتی کارەبا گرنگيی ڕادەبەدەری هەیە.
دواتر باسی لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی وەرزی گەرما کرد و چەند بڕیارێک بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا و زیادکردنی بەرهەمهێنان و دامەزراندنی وێستگەی کارەبا دران، کە بۆ ژێرخانی کارەبا و فراوانبوونی پرۆژەی ڕووناکی گرنگە.