Skip to the content

وه‌زيرى كاره‌با: پرۆژەی ڕووناكی كۆتایی بە كێشەی كارەبا دەهێنێت

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی ئاگه‌داربوون له‌ بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر "پرۆژەی ڕووناکی"ی کارەبای ٢٤ كاتژمێرى، به‌ ياوه‌رى كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و پارێزگاری دهۆك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت، سەردانی چەند ماڵ و دوكانێکی گەڕەکی بەرۆشکێ و سەرهەلدانی له‌ پارێزگه‌ی دهۆک کرد.
تاكوو ئێستا ٦٠٠ هاووڵاتی، لە سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌و پرۆژه‌يه‌ سوودمەند بوون و لە پارێزگه‌ی دهۆكیش هەردوو گەڕەكی بەرۆشكێ و سەرهەڵدان، كارەبای ٢٤ كاتژمێرییان بۆ دابين كراوه‌. بەمنزیكانەش پرۆژه‌كه‌ له‌و پارێزگه‌يه‌ فراوانتر ده‌بێت.
هەر لەم سه‌ردانه‌دا، وەزیری كارەبا، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک كۆبووه‌وه‌ و باسی له‌ پروژەی ڕووناکی و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کرد و لەنزیکەوە ئاگه‌داری کاروچالاکییه‌كان و گرفتە تەکنیکییەکانی کارەبای دهۆک بوو.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح دەستخۆشی لە تیمەكانی وەزارەت كرد، چونكه‌ بەوپەڕيی دڵسۆزییەوە هاوكاری تیمەكانی پرۆژەی ڕووناكی بوون و كاریان لەسەر سه‌ركه‌وتنی گرنگترین پرۆژە كردووە، كە كۆتایی بە كێشەی كارەبا دەهێنێت.