وێستگەیەکی مۆبایل لە قەزای دەشتی هەولێر دادەنرێت

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگه‌داربوون لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە دەشتی هەولێر بە تایبەتی دانانی وێستگەیەکی مۆبایل، ڕۆژى سێشه‌ممه ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بەڕێوەبەرایەتيی کارەبای دەشتی هەولێری بەسەر کردەوە.
وه‌زيرى كاره‌با ئاماژەی بە دانانی وێستگەیەکی مۆبایل و ڕاکێشانی چەند فیدەرێکی کارەبا کرد و داوای کرد به‌ر له هاتنی وەرزی هاوین و هەڵکشانی خواستی کارەبا، کار بۆ دامەزرانی وێستگەکە بکرێت، تاکوو بخرێتە خزمەتی هاووڵاتيیان. پاشان وەزیری کارەبا گوێبستی داواکاری و گرفت و کێشەکانی کارەبای سنوورەکە بوو، هه‌روه‌ها بەڵێنی چارەسەرکردنی پێ دان.
شايانى باسه هه‌ر له‌ميانى سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌زيرى كاره‌با ڕێز و سوپاسى به فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشينبوو به‌خشى.