وەزیری كارهبا ڕۆژی جیهانيی کرێکاران پیرۆز دەکات

ڕۆژى پێنجشهممه ١ی ئایاری ٢٠٢٥، بە بۆنەی ڕۆژی جيهانيى کرێکارانەوە کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)، پهيامێكى پيرۆزبايى بڵاوكردهوه، ئەمە دەقهکەیەتی:
بە بۆنەی یەكی ئایار، ڕۆژی جیهانيی كرێكارانەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و كرێكارانی وهزارهتهكانى كارەبا و سامانە سروشتییەكان بە تایبەتی دەكەم.
كرێكاران توێژێكی گرنگ و كاریگەری ناو كۆمەڵگهن و ڕۆڵ و پێگەی بەهێزیان لە ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی كوردستان هەیە. بەو بۆنەیەوە لە وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەگرنگییەوە دەڕوانینە پێگەی كرێكاران، كرێكارانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەپێناو ڕووناككردنەوەی ماڵەكان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا و دابینكردنی سوتەمەنی و بەرهەمهێنانی نەوت، چەندین قوربانی و برینداریان داوە، خۆمان بە داكۆكیكار و پشتیوانی ماف و داخوازییەكانیان دەزانین.
بەرز و پیرۆز بێت ١ی ئایار- ڕۆژی جیهانیی کرێکاران.
كەمال محەمەد ساڵح
وەزيری كارەبا و سامانە سروشتییەكان (به وەكالەت)