زیاتر لە 135 ههزار هاووڵاتی لە سەنتەری شاری ڕانیە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی
			
		هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە سەنتەری شاری ڕانیە ڕادەگەیهنێت.
ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەمشەو زیاتر لە 135,000 هاووڵاتی، کارەبای بەردەوامی نیشتمانيیان بۆ دابین دەکرێت وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تهواوى ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین. هەروەها زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە لە چوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاووڵاتی و هاوبەشانی نێو پرۆژەی ڕووناکی:
| 
 شار  | 
 هاووڵاتی  | 
 هاوبەش  | 
| 
 هەولێر  | 
 1,935,000  | 
 504,000  | 
| 
 سلێمانی  | 
 1,345,000  | 
 351,000  | 
| 
 دهۆک  | 
 495,000  | 
 134,000  | 
| 
 هەڵەبجە  | 
 135,000  | 
 38,000  | 
| 
 سۆران  | 
 144,000  | 
 39,000  | 
| 
 زاخۆ  | 
 238,000  | 
 65,000  | 
| 
 ڕاپەڕین (ڕانیە)  | 
 135,00  | 
 30,000  | 
| 
 کۆی گشتی  | 
 4,427,000  | 
 1,161,000  | 
ئەمەش دوای ئەوە دێت وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکييهوه، کارەبای بەردەوامی بۆ سەرجەم ماڵان و شوێنە بازرگانییەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سەنتەری سلێمانی و دهۆک و سۆران و زاخۆ و تەواوی پارێزگای هەڵەبجە دابین کرد.
ئەمەش بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین.
لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکوو کۆتایيی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.