Skip to the content

ئاگادارییەک لە بارەی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبای سلێمانی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایتیی کارەبای سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن.

 ئەم چالاکییە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕیکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەم، دەست پێدەکات و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: ( کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).

لێرەوە وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاووڵاتییان دەکات بۆ پشوودرێژییان لە ماوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی چاککردن بۆ وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ. وەزارەتی کارەبا لەنزیکەوە لەگەل کۆمپانیای دانا غاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی ئاسایی.