Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

هەواڵی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەسەر پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێریی ڕەت دەکەینەوە؛ ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە یەکێکە لە دەستکەوت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و تا کۆتاییی ساڵی 2026 هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، یاریکردنە بە هەست و سۆزی هاووڵاتییان.

وەزارەتی کارەبا بە مافی یاساییی خۆی دەزانێت لە دادگا سکاڵا دژی ئەو کەناڵانە تۆمار بکات، کە هەواڵی ناڕاست و دوور لە بنەماکانی ڕاگەیاندن بڵاو دەکەنەوە.