Skip to the content

سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی لە هۆبەی فرۆشیاری ووزەی دهۆک، زاخۆ و باتیفا خرایەکار

ڕۆژی دووشەممە، 8ی ئەیلوولی 2025، سیستەمی نوێی دیجیتاڵی لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی دهۆک و زاخۆ و باتیفا، کە نزیکەی 250،000 هاوبەش سوودی لێدەبینن، خرایەکار.

ئەم سیستەمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت، هەمان سیستەم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر و سلێمانی جێبەجێکراوە و لە ئێستادا زیاتر لە 50%ی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان سوود لە سیستەمی دیجیتاڵی یەکگرتوو بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان وەردەگرن. وەزارەتی کارەبا لە پلانیدایە ئەم سیستەمە دیجیتاڵییە لەهەر 25 هۆبەی فرۆشیاری ووزە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، کە سوودی دەبێت لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەکردن بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لەو ماوەیەدا، هەڵەبجە بووە یەکەم پارێزگا لە عێڕاق کە بەتەواوی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابینکرا، شانبەشانی ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. لە ئێستادا، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ی دانیشتوانی کوردستان.