نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 27,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
لە خوولی مانگی هەشتدا پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان .
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
|
کوردستان |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
ماڵان |
27,000 IQD |
37,000 IQD |
15,000 IQD |
38,000 IQD |
بازرگانی |
79,000 IQD |
88,000 IQD |
72,000 IQD |
67,000 IQD |
خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
|
کوردستان |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
هەڵەبجە |
هاوڵاتیان |
3,770,000 |
1,935,000 |
1,345,500 |
351,000 |
139,000 |
شوێنە بازرگانییەکان |
120,000 |
61,000 |
35,000 |
20,000 |
4,000 |
تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی کە دەکاتە زیاتر لە ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.