ئاگه‌دارییەک لە وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

کۆمپانیای داناگاز لە ڕۆژانی (20-21-22)ی ئه‌يلوولى 2025، دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە. بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.