Skip to the content

نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 27,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی  پسوولەی کارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

لە خوولی مانگی هەشتدا پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان .

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و  شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:

 

کوردستان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

ماڵان

27,000 IQD

37,000 IQD

15,000 IQD

38,000 IQD

بازرگانی

79,000 IQD

88,000 IQD

72,000 IQD

67,000 IQD

خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:

 

کوردستان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

هاوڵاتیان

3,770,000

1,935,000

1,345,500

351,000

139,000

شوێنە بازرگانییەکان

120,000

61,000

35,000

20,000

4,000

تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی  کە دەکاتە زیاتر لە  ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی،  ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024   مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.