Skip to the content

وەزارەتی کارەبا تاقیکردنەوەی فشار لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئەنجام دەدات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.

جێگای باسە ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینییە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت، لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە، لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک کە تییایدا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامیان دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە. ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات لە بەرواری ١ و ٢ی ئەیلول.