لە پڕۆژەی ڕووناکی نیوەی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە 73,000 دیناریان بۆ هاتووهتەوە
80٪ی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە 160,000 دینارییان بۆ هاتۆتەوە
وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بۆ هاوبەشانی ماڵان و داتای دوایین پسوولەکانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون. هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی بەشێک لە ماڵان بڕی پسوولەی کارەبایان لەم زستانەدا بەرزتربووە لە مانگەکانی ڕابردوو و ئەمەش وایکردووە بە جدییەوە لەم بابەتە بڕوانێت و ئەو بارگرانییەی کەوتۆتە سەرشانی بەشێک لە هاوڵاتییان هەڵبگرێت.
وەک پاڵپشتییەک و هاوکارییەک بۆ هاوبەشانی ماڵان، تا ڕێککەوتی 12ی مانگی 3، هەر بڕە پارەیەک کە هاوبەشان لە ڕێگەی سەکۆی "ئی-پسوولە"ـوە بیدەن، ئینجا پارەی ڕووناکی بێت یان قەرزی کۆن ، ئەوا ڕێژەی %20 ئەو بڕە پارەیان، لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوو کەم دەکرێتەوە.
بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ڕای گشتی، وەزارەتی کارەبا زانیاری ورد لەسەر دوایین پسوولەی هاوبەشانی ماڵان لە تەواوی کوردستاندا دەخاتە ڕوو وەک لە خوارەوە هاتووە.
زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری کوردستان لە خولێکی کارەبا کە تێکڕای ڕۆژەکانی بریتیە لە 45 ڕۆژ کەمتر کارەبا و پارەیان بەکارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە لە:
|
شوێن |
50% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (دینار)یان بۆ گەڕاوەتەوە |
وە بە تێکڕا (چەند کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە |
80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (دینار)یان بۆ گەڕاوەتەوە |
بە تێکڕا (چەند کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە |
|
کوردستان |
73,000 |
853 |
160,000 |
1,469 |
|
هەولێر |
83,000 |
958 |
177,000 |
1,569 |
|
سلێمانی |
54,000 |
661 |
118,000 |
1,195 |
|
دهۆک |
102,000 |
1,061 |
224,000 |
1,759 |
|
هەڵەبجە |
42,000 |
540 |
81,000 |
906 |
گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری پسوولەکانی کارەبا لەم زستانەدا بە گشتی بۆ ئەم دوو هۆکارە دەگەڕێتەوە:
- تێکڕای خوولی پسوولەی کارەبا بەتێکڕا بریتی بوو لە 45 ڕۆژ، خولێکی درێژتری پسوولە ڕەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە نرخەکانی کارەبادا ڕووبدات. بۆ نموونە، 400 کیلۆوات کاتژمێری یەکەم لە هەر 30 ڕۆژێکدا بە 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. وە هەروەها، ئەگەر خولی پسوولە درێژ ببێتەوە بۆ 45 ڕۆژ، 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر بۆ 600 کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. لە هەردووک حاڵەتدا هاوبەشانی ماڵان هەر خوارترین ئاستی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ ئەژماردەکرێت.
- بەکارهێنانی زۆری کارەبا، بە دیاریکراوی بەراورد بە وەرزی زستانی ساڵانی پێشووتر. سەرمای نائاسایی لەم زستانەدا وایکرد خەڵک زیاتر پشت ببەستێت بە گەرمکەرەوە کارەباییەکان. وە هەروەها، یەکەم زستان بوو کە زۆربەی هاوبەشانی ماڵان خاوەنی کارەبای 24-کاتژمێری بوون، و پێویستییان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی لەگەڵی بگونجێن.