وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسولی كۆمارى میسرى عهرهبى لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە مەحموود فاروق، کونسولی كۆمارى میسرى عهرهبى لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی وەبەرهێنان و کاری کۆمپانیا میسرییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئهو وڵاته.
کونسولی كۆمارى میسرى عهرهبى، ئاماژەی بە گرنگیی ئەو سەردانە کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کۆمپانیا میسرییەکان، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێر و کەرەستە کارەباییەکان و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و بەشداریکردن لە کاری هاوبەش پێشان دا.