Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروست بوو و بەشێوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.

تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا
٧ی شوباتی ٢٠٢٦