بەرهەمهێنانی کارەبا له ڕێگه‌ى وزەی خۆره‌وه لە پارێزگه‌ى هەڵەبجە ڕووى له به‌رزبوونه‌وه كردووه
لە پارێزگه‌ى هەڵەبجە 204 هاوبەشی کارەبا لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆمار کراون، کە بەرهەمەکانیان ده‌گاته زیاتر لە هه‌زار و 147 کیلۆوات کارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی هاوبەشانی کارەبا، ئەوانەی لە بەشی وزە نوێبووەکان تۆمارکراون، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، به هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ياسايى و ڕێنماييه‌وه كاراسانيى زۆر پێشكه‌ش به هاوبه‌شان ده‌كات.
هاوبەشەکانیش لە پرۆژەکان و سیستەمی وزەی خۆر بە پێی پۆل و ژمارەکان بەم شێوەیەن:
163 هاوبەشی ماڵان – بۆ بەکارهێنانی خانووەکان
30 هاوبەشی بازرگانی – بۆ دووکان و بازاڕەکان.
8 هاوبەشی پیشەسازی – بۆ کارگە و پیشەسازیيەکان
3 هاوبەشی کشتوکاڵی – بۆ بەکارهێنانی زەوی و کشتوکاڵی.