وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسولی ئیمارات لە هەرێمى كوردستان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا، پێشوازی لە ئەحمەد حەسەن ئالشحییە، كونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە هەولێر کرد و له ديدارى نێوانياندا، باسیان لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەر دوو کەرتی وزە و کارەبا کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشك خرايه سەر هەنگاوەکانی چاکسازیی سێکتەری کارەبا لە هەرێم و پرۆژەی ڕووناکی، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و بە پرۆژەیەکی گرنگیان وەسف کرد.
لە کۆتاییشدا، باسیان لە کارەکانی کۆمپانیای داناگاز و هەوڵەکانی پەرەپێدانی کێڵگەکانی گاز و ڕۆڵی ئیمارات لە وەبەرهێنان لە کەرتی گاز و کارەبای هەرێم کرا، ههروهها وەزیری کارەبا ئامادەییی وەزارەتی، بۆ ئاسانکاريی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان لە کەرتی کارەبا و وزە پێشان دا.