ڕاگەیهندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست بوو و بەشێوەيهکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.