Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردسانەوە

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.