Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١) تا  ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی  ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.