Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوەوە. 
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی و ئابووری جەختی  کردەوە کە مامۆستایان کۆڵەکەی فێرکردن و زانینن، بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزانین کە هاوکارو پشتیوانی سەرجەم توێژی مامۆستایان بین. 
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ  باسیان لە گیروگرفتەکانی خۆیان کرد و داوایان کرد به زووترین کات ڕێگا چارەی گونجاو بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە. 
لای خۆشیەوە ئاوات جەناب نووری، دووپاتی کردەوە وەکو چۆن لە ڕابڕدوودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای کۆڕۆنا بەدەم داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ چووین، بەهەمان شێوە هەمیشە ئامادەی هاوکارین بۆ چینی مامۆستایان.