Skip to the content

گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 2022/5/16، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی IFC لەگەڵ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بە مەبەستی تاوتوێکردنی کارو چالاکیەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندی میوان بە سەرۆکایەتی بیلال سغیری نوێنەری وڵاتی عێراق و شاندی یاوەری لە لایەن وەزیری داراییەوە پێشوازییان لێ کرا. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی پێدان هەماهەنگی زیاتریان بکات بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان وەگەڕ بخەن و ژێرخانی ئابووری کوردستان بەرەوپێش ببەن. 
لای خۆشیانەوە، شاندی میوان سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوورییان کرد کە بەڵێنی پێداون زیاتر کار ئاسانیان بۆ بکات بۆ ئەوەی کاری وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن. 
 ڕێکخراوی IFC گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی داراییه کە کاردەکات لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاوێتەبوونی لەگەڵ بازاڕدا، ئەم ڕێکخراوە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهاندا کاردەکات و گرنگی دەدات بە بواری وەبەرهێنان لە وڵاتانی تازه گەشەسەندوودا. لە ساڵی 2005 ەوە تا ئێستا خەرجییەکانی لە وەبەرهێنان لە عێراقدا گەیشتووەتە 105 ملیار دۆلار.