Skip to the content

وەزارەتی دارایی و وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر پاڵپشتیکردنی دارایی خوێندکاران گفتوگۆیان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دامودەزگاکانی حکوومەت لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بازاڕی کاردا بەرز نرخاند.

هەردوولا تاووتوێی چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و گرفتەکانى خوێندکارانیان کرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران دا.