Skip to the content

دابەشکردنەوەی راژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆڕییەتی تاوتوێ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە کۆبۆوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بەربەستانە کرا، کە دێنە بەردەم ڕاییکردنی کارەکانی ڕێکخستنەوەی میلاک و ڕاژەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم و لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند: "ئەنجومەنی ڕاژە گرنگییەکی بەرچاوی هەیە لە پێداچوونەوە بە میلاکی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەگوێرەی پسپۆریەتی، بۆیە دەبێت  هەموومان پاڵپشتیی ئەم ئەنجومەنە بکەین، تاوەکو ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆری دابەش بکرێتەوە."
هاوکات سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە، سوپاسی وەزیری دارایی کرد کە پاڵپشتیی سەرەکیی کارەکانی ئەنجوومەنەکە.