Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن، هەواڵێک لەبارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکووک بڵاو کراوەتەوە، گوایە "ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی گواستووەتەوە."
بۆ ڕایگشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕوون دەکەینەوە، هیچ بڕەپارەیەک بە ناوی مووچەی فەرمانبەران، یان پارەی گەنمی جوتیاران، ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی باس کراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە بانکی ناوەندیی هەرێم/سلێمانییەوە نییە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری