Skip to the content

نزیکەی ٦٧٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان خەرج دەکرێت

بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، لە ڕۆژی ٢٥ى تەممووزی ٢٠٢٣، کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای دووسایدکردنی کەلار - دەربەندیخان چارەسەر کرا، تا بتوانرێت شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.

هاوکات هەر لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەپێی نوسراوی ژمارە (٤٢) لە ڕۆژی ٣٠ى تەممووزی ٢٠٢٣، لە لایەن گەنجینەی دووی سلێمانییەوە بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٦٦٩ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار دینار لەسەر هەژماری بەڕێوبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر هەژماری کۆمپانیای بێشکان، جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان دەرچووە، لە پێناو بەردەوامیی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە.