Skip to the content

وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم کرد

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکاریە دەربڕی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ وردبینی و بەدواداچونی داتاو زانیارییەکان لە لایەن تیمە هاوبەشەکانی هەردوولا.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەمەبەستی جێبەجێکردنی دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کەتایبەتە بەوردبینی لە ژمارە و داتای موچەخۆانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان لەهەرێمی کوردستانن و دوای تەواوکردنی کارەکانیان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.