Skip to the content

هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکرێت کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بە دەستهاتوون

ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ ، ئاوات جەناب نوری, وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچوونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا گشتاندنی تایبەت بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت بە مەبەستی ئەوەی لەڕووی زانستی وکارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و دواتر بە ڕاپۆرتێک بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.