Skip to the content

وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە  ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کە پێکهاتبوون لە لیوا طالب حباب رمضان، جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوور و لیوا دلێر فرزەندە زبێر زێباری، فەرماندەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک و شاندێکی یاوەریان کرد.
     
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی خاڵە سنووریەکان و ڕۆڵی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانە، هەردولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.
       
وەزیری دارایی ڕونیشیکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆچارەسەری کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گومرگ و خاڵەسنووریەکان پێکهێناوە و لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.  
                    
لای خۆشیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنووری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی کرد کە هاوکارو هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.