Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

هەروەک ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند، سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم ناردنی بڕی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغداد تێپەڕێنراون و هەموو ڕێکارە ئیداری و یاساییەکان تەواوبوون، بۆیە چاوەڕوانین لە سبەینێوە، ئەو بڕەپارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکیی ناوەندیی عێراق.
لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠٢٤/١/٣١