Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی حكومەتی هەرێم كرد

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٣ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرسەت ئەحمد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە حكومییەكان بەخۆڕایی بەردەوام دەبێت و لە تاقیگە ئەهلییەكانیش نرخەكەی كەم دەكرێتەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.