Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی هۆشیاریی لەسەر نەخۆشیی ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون ئەنجام دەدات

بە مەبەستی هاندانی گەنجان بۆ پشكنینی پێشوەختە لە نەخۆشیی ئایدز و ئاوەڵەی مەیموون، هەڵمەتێكی هۆشیاریی دە ڕۆژە ساز كرا.

حەوتەمین کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی منداڵان بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥، حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەخۆشییەکانی منداڵان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بەڕێوه‌بەری گشتيی تەندروستيی گەرمیان دەست بەكار بوو

وه‌زيرى ته‌ندروستى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى نوێى ته‌ندروستيى گه‌رميان كرد و هه‌موو پاڵپشتييه‌كى وه‌زاره‌تى بۆ دووپات كرده‌وه‌، له‌پێناو خزمه‌تكردنى هاووڵاتييان و برزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزاريى ته‌ندروستى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

بەڕێوه‌بەری گشتيی تەندروستيی كۆیە دەست بەكار بوو

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١٥ى نيسانى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەت و قائمقامی قەزای کۆیە و بەڕێوەبەری گشتيی کاروباری تەندروستی، مەراسیمی دەستبەکاربوونی محەمەد فەرمان، بەڕێوەبەری گشتيی نوێی تەندروستيی کۆیە بەڕێوەچوو.

وەزیری تەندروستی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی سیدەکانی بەسەر كردەوە

نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێكدێت له‌ دوو هۆڵی نەشتەرگەری، بەشی فریاكەوتنی خێرا، بەشی ئافرەتان و منداڵان، نۆرينگه‌ى ددان، بەشی تیشك، تاقیگە و دەرمانخانە، بەشی كارگێڕی و خزمەتگوزاری نەخۆشخانە و كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین.

وەزیری تەندروستی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی له‌ شارى هه‌ولێر بەسەر كردەوە

لە نەخۆشخانەكەدا، تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چارەسەری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنەگرتنی گاما و چەندانى دیكە بەردەست دەبن.

وەزیری تەندروستى پێشوازى له‌ سه‌رپه‌رشتيارى دەزگه‌ی خێرخوازيی نانەکەلی كرد

شايانى باسه‌ دەزگه‌ی خێرخوازيی نانەکەلی، لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشیيەکانی خوێن و شێرپەنجە و نەخۆشانی هیمۆفیلیا لە شاری هەولێر، لەسەر ئەستۆی خانەوادەى ناوبراوه‌وه‌ پێداويستييه‌كانيان بۆ دابين ده‌كرێت.

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد

ڕۆژى یەکشه‌ممه‌ ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، به‌ ئاماده‌بوونى بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوانی وەزاره‌ت، پێشوازی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسلی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە شاندێکی سەربازيی ئەڵمانيا كرد

لە کۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هه‌ماهەنگی نێوان هەردوولا و پتەوکردنی پەیوەندییەكان كرا.

قەڵغانی ڕێزلێنان پێشكه‌شى پزیشكانی خانەنشینكراو كرا

مەراسیمی پێشكەشكردنی قەڵغانی ڕێزلێنانی لقی سلێمانيی سەندیكای پزیشكان، بە پزیشكانی خانەنشینكراوی ئه‌و شاره‌ و دەوروبەره‌كه‌ى بەڕێوەچوو.