Skip to the content

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە حكومییەكان بەخۆڕایی بەردەوام دەبێت و لە تاقیگە ئەهلییەكانیش نرخەكەی كەم دەكرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان