سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە
![](/media/5460/covid19centeropeninduhok01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132621842090000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦لە ڕێوڕەسمێكدا سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە.
سەنتەرەكە كە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و توێژنەوەی زانستی و پشکنین و بەدواداچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، لە ڕێوڕەسمێكدا لەلایەن هەریەك لە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک و سەرۆکی زانکۆی دهۆک كرایەوە، بەمەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای دهۆك لە ڕووی تەندروستییەوە.