وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارۆچكەی كۆیەی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێڵ فەریدوون و قائمقامی قەزای کۆیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە-یان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی تەندروستی شارۆچكەكە بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفت و داواکارییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، وەزیری تەندروستی بڕیاری دا داواکاریەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکان بخاتە بواری جێبەجێكردن.