وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەرپرسی رێکخراوی UNDP
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە زینە علی بەرپرسی ڕێکخراوی UNDP سەر بە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، لە کۆبوونەویەکدا پێداچوونەوەیەکی خێرا لەسەر کاروچالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو و گفتوگۆ بۆ بەرنامە و پڕۆگرامی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داهاتوو کرا، لەگەڵ کارئاسانی لە پڕۆسەی هێنانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ ئاوارە و پەناهەندەکانی ناو کەمپەکان. بەرپرسی ڕێکخراوی UNDP دەستخۆشی و سوپاسگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد لەبەرامبەر کاری گەورەی ئەنجامدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا جیهانیە، بەڕێز وەزیری تەندروستی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی پتەوی بەڕێزیانی کرد و بڕیاریدا تەواوی ئاسانکاری ئیشوکارەکانی ڕێکخراوەکانی UN بکرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی ئاوارەکان.