Skip to the content

وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە قونسڵی گشتی وڵاتی ئیمارات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەکشەممە 2021/2/21 د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە د.احمد الظاهري قونسڵی گشتی وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەویەکدا پێداچوونەوە بە هاوکاریەکانی ئیماڕات کرا بۆ هەرێمی کوردستان و بەڵێنی بەردەوامی ئەم پڕۆسەیەی دا، لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی گەیاندە گەلی ئیماڕات و حکومەت و قونسڵگەری ناوبراو.