Skip to the content

وەزیری تەندروستی بریندارانی کردەوە تیرۆرستیەکەی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەیاوەری د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بریندارانی ڕوداووی دوێنێی موشەکەکانی شاری هەولێر لە هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە، لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیان و پێویستیەکانیانی پرسیەوە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر پێویستیەک بە کەسوکاری برینداران ڕاگەیاند و هیوای زوو چاکبوونەوە و دەرچوونیان بە سەلامەتی بۆ خواستن لەگەڵ سوپاس و دەستخۆشی بۆ تەندروستی هەولێر و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بە تەواوی و بەبێ کەموکوڕی و دڵسۆزانە بە هانایانەوە گەیشتوونە.