وەزیری تەندروستی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزانی بەسەرکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قائمقامی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزانی بەسەرکردەوە، لە نزیکەوە بۆ بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزاری و داواکاری و پێداویستیەکانی دامودەزگاکانی تەندروستی کۆڵیەوە.