وەزیری تەندروستی سەردانی سەندیکای پزیشکانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەیاوەری د.ڕەهێڵ فریدون بریکاری وەزارەت سەردانی سەندیکای پزیشکانی کوردستانی کرد، لەلایەن بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای سەندیکا پێشوازیان لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆی چەندین پرسی گرنگ لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی و ئەرک و مافەکانی پزیشکان کرا.