وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەرپرسی تازەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێزان بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی بەگەرمی پێشوازیانکرد لە د. احمد زۆوتین بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عیراق سەر بە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان UN لە عیراق و تیمی یاوەری کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر، لە کۆبوونەویەکدا وێڕای پیرۆزبایی دەسبەکاربوونی بەڕێزیان و سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراو بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن، دواتر بەڕێز وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی بەڕێز قونسڵی گشتی کوێت کە سپۆنسەری بەشێکی زۆری هاوکاریەکانی WHO بوو بە فەرمی بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی و تاقیگە لە ڕێکخراوی ناوبراو وەرگیرا.