کۆبونەوەیەک بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان،عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆبوونەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازێنیکا AstraZeneca لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن لێژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەڕێوەچوو.