ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ستایشی کارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکات
![](/media/7114/viber_image_2021-07-18_18-29-28-894.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132711824020000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 18 تەممووز 2021، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی، پێشوازی لە تیمی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە هەرێمی کوردستان کرا. لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی WHO ترسناکی هەڵکشانی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زنجیرەی نوێی ناسراو بە دێلتا لەگەڵ خێراکردنی ڕێکارەکانی پێدانی ڤاکسین و پڕۆسەی پەتازانی و دەستنیشانکردن و ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ خۆپارێزی و فراوانکردنی کارەکانی چارەسەری بە وردی گفتوگۆی لەسەر کرا. لە کۆبوونەوەکەدا، تیمی ڕێکخراوی WHO سوپاسی وەزارەتی تەندروستی کرد و کارەکانیان بە گرنگ وەسف کرد و ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕەنگاربوونەوەی کۆڕۆنایان کرد لە هەرێمی کوردستان.وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسیە کردەوە، دڵنیای کردنەوە کەوا ڕاسپاردەکانی WHO بەگرنگی و بەهەند وەردەگیرێت لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی نوێی هەڵکشانی کۆڕۆنا و ڕاسپاردە و بڕیارەکان بۆ ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.