بۆ یەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی (زنجیرەی دێڵتا) دابینکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 8 تەممووز 2021، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگهیاند پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتووانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاووڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج، ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاووڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ، ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.
وهزیری تهندروستی وتیشی پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت.
سهبارهتی بهڕێژهی تووشبووانیش ڕایگهیاند بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە، تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگە بگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین.
پێویستە شوێنە گشتییەکان پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن و وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.