Skip to the content

تەندروستی هەولێر پلانەکانی بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆڕۆنا خستە بواری جێبەجێكردن

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 22 تەمووز 2021، بەئامادەبوون وسەرپەرشتی (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەشە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆڕۆنا و کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا لەمیانی ئامادەکاریەکانی بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵ و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دەستی پێکردووە. 
بڕیاردرا بە: ڕیزبەندکردنی نەخۆشخانەکان بەگوێرەی ئامادەیی و ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی نەخۆشان و ئامادەباشی لە تەواوی پێداویستیيەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیيەکانی ئۆکسجین.